دەربارەی وێبسایتی پێشبینی

وێبسایتی پێشبینی، یەکەم پلاتفۆرمی کوردی تایبەتمەندە بۆ پێشبینیکردنی یاریەکانی تۆپی پێ، کە بۆ ئەوە دیزاین کراوە خزمەت بە ئارەزوومەندانی تۆپی پێ بکات

چۆنیەتی بەشداریکردن

دروستکردنی هەژمار

دروستکردنی هەژمار بە ناوی سیانی ئیمەیل و ژمارەی مۆبایل کە پێویستە زانیاریەکان دروستبن

چونەژورەوە

بۆ چونەژورەوە و بەکارهێنانی ویبسایتی پێشبینی ژمارەی مۆبایل و ووشەینهێنی بەکاردەهێنرێت

پێشبینی کردن

ئەو یاریانەی دانراون دەتوانی پیشبنی خۆت بۆ ئەنجامی یاریەکە بە گۆڵ دیاری بکەیت

خەڵات

بۆ هەر یاریەک، خەڵاتێک یان زیاتر دابین دەکرێت و دواتر براوەکە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی دیاری دەکرێت

مەرج و یاساکان

ئەم بەڵگەنامەیە مەرج و یاساکانی بەشداریکردن لە سایتی پێشبینی تۆپی پێ ڕوون دەکاتەوە. بەشداریکردن لە سایتەکە بە واتای ڕەزامەندبوونە لەسەر ئەم مەرجانە.

تۆمارکردن و بەشداریکردن

  • پێویستە کەسی بەشداربوو ١٨ ساڵ یان زیاتر بێت
  • تۆمارکردن و بەشداریکردن بەخۆڕاییە و پێویست بە هیچ برە پارەیەک ناکات
  • داواکاری زانیاری ڕاستەقینە و دروست لە کاتی تۆمارکردندا
  • تەنها یەک هەژمار بۆ هەر کەسێک ڕێگەپێدراوە

سیستەمی پێشبینی

  • بەشداربووان پێشبینی یاریەکان دەکەن بەبێ بەکارهێنانی پارەی ڕاستەقینە
  • پێشبینیەکان دەبێت پێش دەستپێکردنی یاریەکان پێشکەش بکرێن
  • بەکارهێنەر دەتوانێت لە پێشبینیەکان گۆڕانکاری بکات تا پێش دەستپێکردنی یاریەکە

سیستەمی خەڵات

  • پێویستە بەشداربوو پیشبینی ئەنجامی یاریەکەی راستبێت بۆ ئەوەی ناوی بچێتە تیروپشکەوە
  • ئەو بەشداربوانەی پێشبینی ڕاستیان کردوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی براوەکە لە نێوانیاندا دیاری دەکرێت
  • خەڵاتەکان دەکرێت بریتی بن لە: کەلوپەلی وەرزشی، بلیتی یاری، یان خەڵاتی دیکە
  • براوەکان لەێی ئەکاونتی خۆیانەوە دەزانن کە براوە بوون وە لە ڕێگەی تەلەفونەوە ئاگادار دەکرێنەوە
  • هەرکەسێک یەکجار دەبێتە براوەی خەڵات لەسەر هەمان یاری واتا ناتوانیت بۆ هەمان یاری خەڵاتی تر ببەیتەوە
  • ماوەی ٣٠ ڕۆژ هەیە بۆ داواکردنی خەڵات دوای ئاگادارکردنەوە

بەکارهێنانی زانیاری

  • زانیاری کەسی بەکاردەهێنرێت بۆ بەڕێوەبردنی سایتەکە و پێشبڕکێکان
  • زانیاری پەیوەندی بەکاردەهێنرێت بۆ ئاگادارکردنەوەی بەشداربووان
  • زانیاریەکان بە هیچ لایەنێکی سێیەم نادرێت بەبێ ڕەزامەندی بەشداربووان
  • بەشداربووان مافی داواکردنی سڕینەوەی زانیاریەکانیان هەیە

دەسەڵات و بڕیار

  • بەڕێوەبەرایەتی سایت مافی گۆڕینی یاساکان و مەرجەکانی هەیە
  • بڕیاری کۆتایی لەبارەی براوەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە دەدرێت
  • مافی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردنی ئەو کەسانەی پابەندی یاساکان نابن
  • لە کاتی هەڵەیەکی تەکنیکی، بەڕێوەبەرایەتی مافی چارەسەرکردنی هەیە

ئامۆژگاری گرنگ:

پێش بەشداریکردن، دڵنیابە لەوەی کە:

  • ئەم مەرج و یاسایانە بە وردی بخوێنەوە
  • لە مەرجەکانی وەرگرتنی خەڵات تێبگە
  • هەر پرسیارێکت هەیە پێش بەشداریکردن، پەیوەندی بکە بە بەشی پشتگیری